ئیتاڵیا

زانێتی قسەی کۆتایی کرد لە بارەی دەنگۆی ڕۆشتنی لاوتارۆ

یاریگا- وا دیارە ئینتەر میلان بڕیاری کۆتایی خۆیان داوە لە بارەی هێشتنەوەی لاوتارۆ مارتینێز سەرباری هەوڵە زۆر و بەردەوامەکانی بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی ئەو یایزانە.

لە نوێترین لێدوان و هەڵوێستی نوێدا لە لایەن ئینتەرەوە لەو بارەیەوە، قسەی خافێر زانێتی جێگری سەرۆکی یانەکەیە کە بە شێوەیە بۆ Fox Sport گوتی: “لاوتارۆ لە ئینتەر ناڕوات. بابەتەکە ئەوە نییە تەنها بارسا خوازیارێتی، بەڵکوو ئەوەیە ئەو بە خۆی دەزانێت ئێستا لە یانەیەکی گەورەیە. لاوتارۆ خۆشحاڵە بە ژیان لە ئیتاڵیا کە ئەوه بۆ هەموو کەسێک ئاسان نییە. پێم وابێت لەسەر ڕێگەی ڕاستی خۆیەتی.”

هاونیشتیمانییە ئەرجەنتینیەکەی ئەو هێرشبەرەی ئازۆری، لەوە زیاتر دڵنیایی لە بارەی مانەوەی مارتینێزەوە دا و گوتی: “ئەو ئێستا و داهاتووی ئێمەیە.”

بابەتی زیاتر

Back to top button