ئینگڵته‌را

ئۆزیل: لە یەک ئەگەردا دەچمە تۆتنهام

یاریگا- مەسوود ئۆزیلی یاریزانی ئارسیناڵ ڕکابەرییە کلاسیکیەکەی نێوان یانەکەی و یانەی تۆتنهام دەباتە دەرەوەی یاریگاکان و بە توانجەوە باس لە ئەگەری پەیوەندی کردنی بە نەیارە هامشاریەکەیان دەکات.

لە بەرنامەیەکی پرسیار و وەڵامدا کە لە تویتەرەوە بە ڕێوە چوو، پرسیارێکی شەرمەزارکەر لە یاریسازە ئەڵمانیەکە کرا ئایا لە نێوان پەیوەندی کردن بە تۆتنهام و وازهێان لە یاری کردن، کامیان هەدەبژێرێت، ناوبراو بە شێوەیەکی گاڵتەئامێز وەڵامی دایەوە: “ئەگەر نەمەوێت هیچ نازناو ببەمەوە، ئەوا دەچمە تۆتنهام.” لەگەڵ وەڵامەکەشیدا ئیمۆجی جامی ئاڵتوونی و چاوداگرتنی هاوپێچ کردووە. وەک تانە وەشاندنێک لە تۆنتهام بەوەی کە ماوەیەکی زۆرە هیچ نازناوێکیان نەبردۆتەوە لە وەتەی ساڵی 2008.

ڕووبەڕوو بوونەوەکانی گەنەرز و سپێرسی لەندەنی، یەکێکە لە دێربیە گەرموگوڕەکان و هاندەرانی ئەو دوو یانەیە مێژوویەکیان لەگەڵ کەشوهەوا پڕ لە ڕکابەرییەکەی نێوانیان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button