جیهان

ڕۆناڵدۆ: یاری کردن بە هاندەر وەک وایە بچیتە باخچە و…

یاریگا- کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەفسانەی پورتوگالی وێنا کردنێکی تایبەت دەکات بۆ بەڕێوەچوونی یاری بەبێ هاندەران.

لە دوای یارییەکەی شەوی ڕابردوویان بەرامبەر سوید کە بە دوو گۆڵی کریستیانۆ کۆتایی هات، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا دۆن بەم شێوەیە هەستی خۆی دەربڕی بۆ چۆڵی یاریگاکان کاتێک بەهۆی ڤایرۆسیکۆرۆناوە تۆپی پێ دابڕاوه لە وەک دەگوترێت یاریزانی ژمارە 12 : “یاری کردن بەبێ هاندەر وک وایە بچیتە جانبازخانە و گاڵتەبازەکانی لێ نەبێت. وەک وایە بچیتە باخچە و گوڵ نەبینیت.”

دۆن کە لەو یارییەدا ژمارە گۆڵەکانی بۆ 101 گۆڵ بەرز کردەوە بە درێسی هەڵبژاردەی پورتوگالەوە، هەر لە بارەی هاندەرانەوە گوتیشی کە فیکە لێدانی هاندەرانی نێو یاریگا تینی پێ دەبەخشێت، بەڵام تەندروستی لە پێش هەموو شتێکەوەیە و مرۆڤ لە هەموو شتێک کرنگترە.

بابەتی زیاتر

Back to top button