ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا لەگەڵ هێرشبەرێک گەیشتە رێکەوتن

یاریگا
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دواجار توانیویانە مێمفیس دیپای هێرشبەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەی ئۆڵمپیک لیۆنی فەڕەنسا رازی بکەن بۆ پەیوەندی کردن بە یانەکەیان.

سکای سپۆرت بڵاویکردووە بلاوگرانا ماوەیەک بوو لەسەر داوای رۆنالد کومان راهێنەری یانەکەیان لە پێناو گواستنەوەی هێرشبەرەکەی یانە فەڕەنسیەکە گفتوگۆکانیان دەست پێکرد بوو و دواجار توانیان ئەو یاریزانە رازی بکەن و تەنها ماوە لەگەڵ یانەکەی رێکەوتن بکەن و بە گوێرەی سەرچاوەکانیش یانە فەڕەنسیەکە داوای 25 ملیۆن یۆرۆ وەکو دەستبەرداربوون لەو یاریزانە دەکەن.

بارسێلۆنا بێجگە لە دیپای، دەیەوێت جۆرجینۆ ڤاینالدۆمی هاونیشتیمانیشی لە یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button