ئه‌وروپائیتاڵیا

ئەیسی میلان لەگەڵ گۆڵپارێزێک رێکەوتووە

یاریگا
کارگێری یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا لە پێناو گواستنەوەی گۆڵپارێزێک بۆ ریزەکانیان، لەگەڵ سیپرین تاتاروشانوی رۆمانی رێکەوتوون.

جیانلوکا دی مارتزیۆ لە تۆری سکای سپۆرت بڵاویکردووە یانەکەی شاری میلانۆ پاش ئەوەی هەردوو گۆڵپارێزی یەدەگ رێنا و ئاسمیر بێگۆڤیچ ریزەکانیان جێهێشت، بیریان لە گواستنەوەی کەسێکی دیکە کرد و بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ گۆڵپارێزی رۆمانی یانەی ئۆڵمپیک لیۆنی فەڕەنسا دەستیان بە گفتوگۆ کرد و هەردوولا گەیشتوونەتە رێکەوتنی سەرەتایی و بریارە لە چەند کاتژمێری داهاتوو گرێبەستەکە رابگەیندرێت.

ئەو رۆژنامەنوسە بڵاویشی کردووە گرێبەستەکەی تاتاروشانۆ لەگەڵ ئەیسی میلان بۆ ماوەی سێ وەرز دەبێت و ئەو گۆڵپارێزە دەبێتە دۆنارۆما گۆڵپارێزی یەکەمی ئەو یانەیە.

Back to top button