جیهان

لە تۆمار کردنی “100”ـەمین گۆڵیدا بۆ هەڵبژاردە، یانەکانی ڕۆناڵدۆیان بیر هێنایەوە جگە لە ڕیاڵ مەدرید!

یاریگا- شەوی ڕابردوو شەوێکی تری ئێجگار مێژوویی بوو بۆ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کاتێک توانی بگاتە گۆڵی ژمارە 100ی خۆی بە درێسی هەڵبژاردەوە. ژمارەیەک، کە میدیا و سۆشیال میدیا بە بایەخەوە گرنگییان پێ دا.

هاوکات لەگەڵ ئەوانەشدا، یانەکانی پێشووتری دۆن ڕۆناڵدۆ، سپۆرتینگ لیشبۆن، مانچستەر یونایتد و یوڤێنتوسی یانەی ئێستای، ناوبراویان بە پیرۆزبایی و بەسەر کردەوە لە بەرامبەر ئەو ژمارە مێژووییەدا.

ئەوەی بوو بە مایەی حەپەسان و تێبینی هەوادارانی کریسیتیانۆ ڕۆناڵدۆ، پشتگوێخستنی ئەفسانە پورتوگالییەکە بوو لەلایەن ڕیاڵ مەدریدەوە کە هیچ ئاوڕێکیان لە ژمارە ناوازەکەی CR7 نەدایەوە. ئەوە لە کاتێکدایە ناوبراو گۆڵکاری مێژوویی شاهانەکانه و دەستکەوت و ساڵانی خزمەتی لەگەڵ مێرەنگیدا گەلێک زۆرترە وەک لە هەریەک لەو یانانەی درێسی پۆشیون.

بە تۆمار کردنی دوو گۆڵەکەی شەوی ڕابردوو بەرامبەر سوید، ڕۆناڵدۆ کۆی گۆڵەکانی لەسەر ئاستی هەڵبژاردەی نیشتیمانی گەیاندە 101 گۆڵ و تەنها 9 گۆڵ دوورە لە شکاندنی ڕیکۆردە مێژووییەکەی عەلی دائی ئێرانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button