ئینگلتەرا

هەندرسۆن پیرۆزبایی لە دی برۆین دەكات لەبەر بوونی بە باشترین یاریزانی پریمەرلیگ

یاریگا: جۆردان هەندرسۆن ، ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی كیڤن دی برۆین كرد دوای بوونی بە باشترین یاریزانی پریمەرلیگ بۆ وەرزی 2019/2020.

ئێوارەی دوێنێ سێ شەممە یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا ناوەڕاستكارەكەی سیتیزنی وەك باشترین یاریزانی وەرزی پێشووی پریمەرلیگی دەستنیشانكرد.

لە پەڕەی فەڕمی خۆی لە توویتەر هەندرسۆن نووسیوویەتی: پیرۆزە دی برۆین ، خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرز ، ئەو لە ئاستێكی بەرزدایە لە ناوەو و دەرەوەی یاریگا، شایەنی خەڵاتەكە بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button