ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ئینتەر میلان بە تەواوەتی بارسێلۆنا بێ هیوا دەکات

یاریگا
کارگێری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا لە هەوڵی ئەوەدایە گرێبەستی لاوتارۆ مارتینێز گۆڵکاری ئارجێنتینایی یانەکەی نوێ بکاتەوە و بارسێلۆنا لە گواستنەوەی بێ هیوا بکات.

رۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە یانەکەی شاری میلانۆ ئامادەیە گرێبەستی گۆڵکاری ئارجێنتینایی یانەکەی تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025 نوێ بکاتەوە و لە بەرامبەر مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی کە 111 ملیۆن یۆرۆیە نەهێڵێت، ئەمە لە کاتێکدایە بە درێژایی ئەم هاوینە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا چەند جارێک هەوڵی گواستنەوەی داوە و بەو هیوایە بوون بەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

مارتینێز تاوەکو هاوینی 2023 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و موچەی ساڵانەشی سێ ملیۆن یۆرۆیە و لە گرێبەستە نوێیەکەشیدا بریارە موچەکەی بۆ شەش ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا زیاد بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button