فه‌ره‌نسا

کیلیان مباپێ تووشی کۆرۆنا بوو

یاریگا- یەکێتی تۆپی پێ فەڕەنسا ڕایگەیاند کیلیان مباپێ دووچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

بەو هۆیەوە ئەستێرە ئاستبەرزەکەی کەڵەشێرەکان ناتوانێت ڕۆژی سێشەممە بەرامبەر کرواتیا یاری بکات لە میانی دووەم هەفتەی یاری کۆمەڵەکانی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا.

مباپێ کە یاریی ڕابردوو توانی بە تاکە گۆڵەکەی لە دژی سوید، بردنەوەی بۆ فەڕەنسا تۆمار کرد، یەکێکیترە لەو یاریزانانەی پاریس سانت جێرمان کە شکنینەکانی بە پۆزەتەیڤ دەرچێت کاتێک لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند ئەستێرەیەکی یانەکە، لە نێویشیاندا نێیمار داسیلڤا، تووشی ڤەیرۆسەکە هاتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button