عێراق

وادەی دەست پێکردنەوەی چالاکییە وەرزشییەکانی عێراق ڕاگەیەندرا

یاریگا- ئەمڕۆ لیژنەی باڵای تەندروستی و ئاسایشی نەتەوەیی لە عێراق وادەی گەڕانەوەی چالاکییە وەرزشییەکانی ڕاگەیاند.

عەدنان درجال، وەزیری لاوان و وەرزش لای خۆیەوە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕۆژی شەممەی داهاتوو کە دەکاتە 12ی ئەم مانگە، وەک یەکەم ڕۆژی دەست پێ کردنی چالاکییە وەرزشییەکان دەستنیشان کرد لە ژێر ڕێنمایی و ڕەچاوکردنی ڕێکارە تەندروستییەکاندا.

وەک هەر وڵاتێکی دیکە، چالاکی و ڕکابەرایەتیە وارشییەکانی عێراقیش پەکی کەوت بەهۆی سەرهەڵدانی کۆرۆناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button