خوله‌کانی دیکە

رۆناڵدۆ لە پێکانە سەیرەکەی رزگاری بووە

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، دوای ئەوەی بە هۆی پێوەدانی زەنگەزۆرەیەک بە پەنجەی قاچی نەیتوانی بەشداری یاریی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر کڕواتیا بکات، گەڕایەوە و دەستی بە راهێنانەکانی کردەوە.

رۆژنامەی وەزشی ئا بۆلای پۆرتوگاڵی بڵاویکردووە ئەستێرەی یەکەمی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان دوێنی بە شێوەیەکی ئاسایی لەگەڵ یاریزانەکانی دیکە راهێنانەکانی ئەنجامداوە و پێشبینی دەکرێت بۆ یاریی شەوی داهاتوو بەرامبەر سوید لە دووەم یاریی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا ئامادە بێت و سەرکردایەتی هەڵبژاردەکەی بکات.

رۆناڵدۆ یەکەم یاریی هەڵبژاردەکەی بە هۆی پێوەدانی زەنگەزۆرە نەیتوانی بەرامبەر کڕواتیا بەشداری بکات کە هەڵبژاردەکەی توانی یارییەکە بە ئەنجامی 4-1 بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button