ئیتاڵیا

گاتوزۆ: بەسە واتە بەسە!

یاریگانێت- جینارۆ گاتوزۆ پەستە لەو دەنگوباسانەی باس لە دەرکردنی دەکەن لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی ئەی سی میلان.

لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرامبەر تۆرینۆ، چەند لێدوانێکی دا و تووڕەیی خۆشی نەشاردەوە لەو دەنگۆیانەی لەبارەی داهاتوویەوە دەکرێت، گوتی: “سبەینێ لەپێناو درێسی میلاندا یاری دەکەین. لەپێناو کاروانی وەرزشی یاریزانانی میلان. لەپێناو هەموو ئەوانەی لە چواردەوری میلانن. زۆر شت هەیە لە پێناویدا یاری بکەین. زۆریشم بیستووە دەربارەی داهاتووی خۆم و داهاتووی یاریزانەکانم، بەڵام بەسە واتە بەسە. ئەوەی پێویستە بیری لێ بکەینەوە، داهاتووی یانەکەیە. ئەوەش پێویستە لە یاریگادا بیسەلمێنین.”

بۆ زانین، میلان لە ئێستادا لە پلەی پێنجەمی خولی ئیتاڵییدایە و ململانێیەکی سەخت دەکات بۆ گەشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button