ئه‌وروپائیسپانیا

بەمزوانە سوارێز بارسێلۆنا جێدێڵێت

یاریگا
لویس سوارێز، گۆڵکاری ئۆروگوایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لەگەڵ یانەی یۆڤێنتوس گەیشتووەتە رێکەوتن و ئەو یاریزانە بەمزووانە دەبێتە یاریزانی ئەو یانەیە.

ماڵپەری گۆڵی جیهانی بڵاویکردووە گۆڵکارەکەی بلاوگرانا لە چەند رۆژی داهاتوو بە فەرمی دێسی خانمە پیرەکە لەبەر دەکات و بلاوگرانا رازی بووە دەستبەرداری ئەو یاریزانە بێت و ساڵانە 10 ملیۆن یۆرۆ وەکو موچە لە یانە نوێیەکەی وەردەگرێت و گرێبەستەکەشی بۆ ماوەی سێ ساڵ دەبێت.

دوای وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی بارسێلۆنا لەلایەن رۆنالد کومانی هۆڵەندی، هەر زوو ئەو راهێنەرە رایگەیاند پێویستی بە سوارێز نیە و بەم هۆیەوە ئەو یاریزانەش بریاریداوە یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button