ئه‌وروپائیتاڵیا

ئالێگری داواکاری هەڵبژاردەیەکی رەتکردەوە

یاریگا
ماسیمیلیانۆ ئالێگری، بەم دواییە لەلایەن فێدراسیۆنی تۆپی پێ هۆڵەندا داوای لێکراوە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەیان بکات، بەڵام ناوبراو داواکەی رەتکردووەتەوە.

تۆری هەواڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە دوای واز هێنانی رۆنالد کومان لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی هۆڵەندا، فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەم وڵاتە داوایان لە راهێنەرە ئیتاڵیەکە کرد شوێنی راهێنەرەکەی پێشوویان بگرێتەوە، بەڵام ئەو راهێنەرە داواکەی رەتکردووەتەوە و ئامادەنیە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکان بکات.

ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردووە ئالێگری چاوەڕێ گەیشتنی داواکاری لە یانەیەکی گەورە دەکات و چاوەڕێش دەکرێت وەرزی داهاتوو دەست بە کاری راهێنەرایەتی بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button