ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

لە ئەگەری سەرنەگرتنی گواستنەوەی سواێز، یوڤی لەباتی بۆ دۆزیوەتەوە

یاریگا- یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی نادڵنیان لە بارەی سەرگرتنی گواستنەوەی لویس سوارێز و بۆ ئەو مەبەستەش بیریان لە یاریزانی لەباتی هێرشبەرەکەی بارسێلۆنا کردۆتەوە.

وەک ئەوەی لە ڕۆژنامەی ئاس-ی ئیسپانیدا هاتووە، خانمە پیرەکە ئەالڤارۆ مۆراتای یاریزانی پێشووتری یانەکە و ئێستای ئەتڵەتیکۆ مدریدیان وەک باشترین لەجیاتی سوارێزیان داناوە لە باری شکست هاتنی گرێبەست لەگەڵ ئەو گۆڵکارە ئۆرۆگواییە.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا میدیاکان باسیان لەوە کرد کە لۆزیتۆ ڕەگەزنامەی ئەورووپی نییە و ڕەنگە ئەوە ببێتە گرفت لەبەردم چوونی بۆ یانەی یوڤێنتوس.

بابەتی زیاتر

Back to top button