ئه‌وروپائیسپانیا

سوارێز پەیامێکی بڵاوکردەوە

یاریگا
لویس سوارێز، گۆڵکاری ئۆروگوایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دواجار بێ دەنگی شکاند و ناراستەوخۆ باس لە داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەکەی دەکات.

گۆڵکارەکەی بلاوگرانا کە ئەمڕۆژانە بە هۆی گرنگی پێنەدان لەلایەن راهێنەری یانەکەی داهاتووی نادیارە لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیامێکی بڵاوکردووە و نوسیویەتی ” لە پێناو ئەو شتەیکە هەمیشە خۆشم ویستووە، بە ئاسانی دەستبەرداری نابم و هیچ کەسێکیش ناتوانێت ئەو حەزەم لێ بسەنێت “.

ماڵپەری ESPN بڵاویکردووە مەبەستی سوارێز لە پەیامە ئەوەیەکە هەموو هەوڵێکی ئەوەیە لە بارسێلۆن بمێنێتەوە، بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە رۆناڵد کومان راهێنەری یانەکەی ئامادە نیە وەرزی داهاتوو یاریی پێ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button