ئه‌وروپائیسپانیا

مونیر حەدادی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە

یاریگا
مونیر حەدادی، یاریزانی ئیسپانی یانەی سێڤییای ئیسپانیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

ماڵپەری فەرمی یانەی سێڤییا بڵاویکردووە دوای ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سەرجەم یاریزان و راهێنەرانی یانەکەیان، لە ئەنجامدا دەرکەوت کە تەنها حەدادی تووشی ڤایرۆسەکە بووە و سەرجەم ئەو کەسانەی دیکە ئەنجامەکانیان نێگەتیڤ بووە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە حەدادی دوای گەڕانەوەی ئەنجامەکەی و تووشبوون بە ڤایرۆسەکە بە تەنیا کەرەنتین کراوە و تەندروستی باشە.

Back to top button