یاریگا

مانچینی لەبەر هۆکارێکی تەواو نامۆ کیلینی بەشداری پێ نەکردووە!

یاریگا- ڕۆبێرتۆ مانچینی پاساو بۆ بەشداری پێ نەکردنی جیۆرجیۆ کیلینی دەهێنێتەوە لە یارییەکەی شەوی ڕابردوویان بەرامبەر بۆسنە و هرسک لە میانی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا.

لەسەر کورسییەدەک مانەوەی برگریکارە بە ئەزموونەکەی ئیتاڵیا تا کۆتایی یارییەکە، واق وڕمانی هەوادانی هەڵبژاردەکەی لێکەوتەوە کاتێک لە بری ئەو، یاری بە فرانچیسکۆ ئێچیربی کرا. لەو بارەیەوە مانچینی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا هۆکارەکەی بەم شێوەیە خستە ڕوو: “هەڵەی من بوو. کاتێک پێکهاتەی سەرەکییان بۆ هێنام، چاویلکەکەم لە چاودا نەبوو. تێبینی ئەوەم نەکرد ئێچێبیری له جیاتی کیلیکنی تێدایە.”

ڕاهنێنەرەکەی ئازۆری وتیشی: “پلانمان وا دانابوو کە کیلینی لە یارییەک و، ئێچێبیری بۆ یارییەکیتر بەشداری پێ بکەین. پرسیارم لە کیلینی کرد داخۆ دەیەوێت بۆ ئەمڕۆ یاری بکات یان بۆ یارییەکەی ڕۆژی دووشەممە بەرامبەر هۆڵەندا. ئەو ئەمڕۆی هەڵبژارد. بۆیە بۆ یاریی داهاتوو شتەکە دەگۆڕین.”

بۆ زانین. یارییەکە بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هات

بابەتی زیاتر

Back to top button