یاریگا

میسی : دەمویست بارسێلۆنا بەجێبهێڵم بەڵام ڕێگەیان نەدا

یاریگا – بەفەرمی لیۆنێل میسی لە بارسێلۆنا دەمێنێتەوە .

بەفەرمی کەمێک پێش ئێستا ، لە دیمانەیەکی تایبەتی سایتی گۆڵ لیۆنێل میسی مانەوەی لە بارسێلۆنا ڕاگەیاند .

لە گرنگرین قسەکانی میسی ئەو یاریزانە باس لەوە دەکات کە دڵخۆش نەبووە لە بارسا ، لەبەرئەوە هەوڵیداوە یانەکە جێبهێلێت بەڵام ئیدارەی یانەکە ڕیگەیاند نەداوە .

میسی دەڵێت ” هەمیشە لەوباوەڕەدا بووم کە پێویستە کۆمەڵێک یاریزانی لاو بهێنینە یانەکە چونکە کاتم لێرە بەرەو کۆتایی دەڕوات .

” نامەوێت بڕۆمە دادگا دژی یانەی ژیانم بجەنگم ، لەبەرئەوە دەمێنمەوە ”

” لە سەرەتای وەرزەوە بارتۆمیۆ پێی ڕاگەیاندم کە چاوەڕوان بم تا کۆتایی وەرز ئەوکات دەتوانم بە ویستی خۆم بڕیاڕ بدەم ، بەڵام ئەو بێ وەفا بوو بەرامبەر ئەو بەڵێنەی ”

” ئەوەی ئازارم دەدات گومانە لە خۆشەویستی من بۆ بارسێلۆنا ، گرنگ نیە من دەمێنمەوە یاخود دەڕۆم ، گرنگ خۆشەویستی منە بۆ ئەم یانەیە ”

” ئەو بڕیارەی من زۆر بە سەختی درا ، تەنها پەیوەندی بە دۆڕانەکەی بەرامبەر بایرنەوە نەبوو ، بەڵکو زۆر کێشەی دیکە بوو ، ڕاستە من وتوومە دەمەوێت لە بارسا کۆتایی بە ژیانی وەرزشیم بهێنم بەڵام من ئامانجم بەدەست هێنانی نازناوە ”

” لە بارسێلۆنا زۆر دەمێکە هیچ هەنگاوێک نەبوو بەرەو نازناو ، منیش ئەوەی بەلامەوە گرنگە بەدەست هێنانی نازناوە ”

میسی ” لە چامپیۆنسلیگ ئەگەری بردنەوە و دۆڕان هەیە ، بەڵام نامەوێت جارێکی دیکە ئەنجامەکانی ڕۆما و لیڤەرپوول و بایرن دووبارە ببێتەوە ”

” بەڵێنتان پێدەدەم قەرەبووی ئەو دڵتەنگیانەتان بۆ دەکەمەوە ”

بابەتی زیاتر

Back to top button