ئیسپانیا
ڕاستەوخۆ

کۆتینهۆ گەڕایەوە راهێنانەکانی بارسێلۆنا

یاریگا – فیلیپێ کۆتینهۆی بەڕازیلی گەڕایەوە یانەی بارسێلۆنا. یاریزانە بەڕازیلیەکە بەر لە وادەی دیاریکراو گەڕایەوە ڕاهێنانەکانی یانەکە و هیواخوازە لە گەڕانەوەی ئەمجارە لەلایەن کۆیمانەوە پشتی پێ ببەسترێت.

بەیانی ئەم هەینە یاریزانەکە لە ڕاهێنانەکانی یانەکە بینراوە بە جلی بارساوە دوابەدوای پشوو کورتخایەنەکی بردنەوەی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ بایەرن میونشن. هێرشبەرە چاوەڕوان زۆر درەنگتر لەم بەروارە بگەڕێتەوە.

شایانی باسە هێشتا روون نییە پێگەی کۆتینهۆ چی دەبێت لە یانەکە، لەگەڵ پڕۆژەی بوژاندنەوەی یانەکە و بەڕێکردنی چەندین یاریزان، دەکرێت کۆتینهۆ لەکۆتاییدا جێگای خۆی بکاتەوە لە بارسا.

بابەتی زیاتر

Back to top button