ئه‌وروپائیسپانیا

ریال مەدرید یاریزانیکی ئیسپانی کردووەتە ئامانج

یاریگا
کارگێری یانەی ریال مەدرید ئیسپانیا لە هەوڵی ئەوەدایە دانی ئۆڵمۆ یاریزانی یانەی لایپزیگی ئەڵمانیا بگوازنەوە ریزەکانیان.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانیا ئاشکرای کردووە کارگێری مێرنگی بیر لەوە دەکاتەوە گۆڵکارەکەی یانەی وڵاتەکەیان ئەم هاوینە بگوازنەوە ریزەکانیان، هەر چەندە تاوەکو ئێستا ئەو یانەیە هیچ داوایەکی فەرمی بۆ ئەو یاریزانە نەناردووە.

ئۆلمۆ زستانی ئەمسال بەرامبەر 21 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی دینامۆ زەگربی کڕواتی گواسترایەوە لایپزیگ و ریال مەدرید لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە ئامادەن 40 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بکەن.

Back to top button