ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌

هۆکارێکی سەیر چوونی سوارێزی بۆ یوڤی دوا خستووە!

یاریگا- ڕۆشتنی لویس سوارێز لە بارسێلۆنا تەنها چەند هەنگاوێکی کەمی ماوە و پەیوەندی کردنیشی بە یوڤێنتووسەوە لەسەر هۆکاری بەدەر لە وەرزش وەستاوە.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی لاکازێتا دیلۆ سپۆرت، یاریزانە ئۆرۆگواییەکە هەڵگری پاسپۆرتی ئەورووپیی نییە و وەک ئەورووپاییەک نایەتە هەژمار کردن ئەگەرچی هاوسەرەکەشی ئیتاڵییە.

لاکازێتا ئەوەی ڕوون کردۆتەوە کە بابەتەکە لە ئیسپانیا جیاوازە و یاساکانی ئەوێ کراوەترن وەک لە ئیتاڵیا.

بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە، ئەو ڕۆژنامە نووسیویەتی سوارێز یان دەتوانێت تاقی کردنەوەیەک ئەنجام بدات و تێیدا سەرکەوتوو بێت بۆ بەدەستهێنانی ڕەگەزنامەی ئیتاڵی، یاخود داخوازی پێشکەش بکات بۆ دەستخستنی ڕەگەزنامەی ئیسپانی.

لەم سەروبەندەشدا، یوڤی نایەوێت نا-ئەورووپاییەکیتر لە ڕیزەکانیدا هەبێت کاتێک خۆی لە ئێستادا خاوەنی سێ یایزانی دەرەوەی کیشوەرەکەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button