ئه‌وروپا

ڕۆناڵدۆ بەشداریی یارییەکانی پورتوگال ناکات

یاریگا- چاوەڕوانی هەوادارانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ جارێکیتر دیتنەوەی ئەفسانە پورتوگالییەکە بە درێسی هەابژاردەکەیەوە، بە هەواڵێکی ناخۆش کۆتایی هات کاتێک ئەمڕۆ هەواڵی پێکانی ناوبراو بڵاو کرایەوە.

جیانلوکا دی مارزیۆ، ڕۆژنامەنووسی بە ناوبانگ لە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس، زانیاریی بڵاو کردەوە کە دۆن لە قاچی ڕاستیدا دووچاری پێکان هاتووە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە بۆ هەردوو یاری دهاتووی پورتوگال بەرامبەر کرواتیا و سوید ئاماده نابێت.

ئەو ڕۆژنامەنووسە، بە پشتبەستن بە ڕاگەیەندراوێکی یەکێتی تۆپی پێی پورتوگال، ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە مووشەکەکەی مادێرا ئەمڕۆ بەشداریی ڕاهێنانەکانی نەکردووە و لە ژێر وەرگرتنی چارەسەردایە.

هەوادارانی کریستیانۆ، بە پەرۆشەوە بوون بۆ شادبوونەوەیان بە بینینی گۆڵکارە مێژووییەکە تا گۆڵی ژمارە 100ی تۆمار بکات بە درێسی هەڵبژاردەی نیشتییمانییەوە.

پورتوگال شەوی شەممە و سێشەممه بەرامبەر هەڵبژاردەکانی کرواتیا و سوید یاریی دەکات لە میانی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button