ئیسپانیا

یەکەمین گرێبەستی بارسا بە ڕاهێنەرایەتی کومان ئاشکرا بوو

یاریگا- بارودۆخی یانەی بارسێلۆنا بازاڕی هاوینەی کڕین و فرۆشتنی یاریزانانی گەرمتر کردووە و میدیاکان سەرقاڵن بە بڕیارەکانی ئەو یانەیە بۆ دەستبەرابوون لە، یاخود کڕینی یاریزانی نوێ بۆ یانەکە.

بە هاتنی ڕۆناڵد کومان، چاوەڕوانییەکان بۆ ئەوەن تا بارسا دەستبەراری هەندێک لە یاریزانە دیارەکانی بێت و لە بەرامبەریشدا گرێبەستی بەرچاو ئەنجام بدەن، کە ئەم هەنگاوەی دووەمیان خۆی لە کڕینی جۆرجینهۆ ڤایناڵدۆمی هۆڵەندی و یانەی لیڤەرپووڵدا دەبینێتەوە، وەک ڕۆژنامەی De Telegraafی بەناوبانگی هۆڵەندی ئاشکرای کردووه.

بە گوێرەی ئەو سەرچاوەیە، مەرجە کەسییەکانی نێوان یاریزانە هۆڵەندییەکە و بلاوگرانا نزیک بۆتەوە لە ڕێککەوتنی کۆتایی و گفتوگۆکان لە ئاستێکی پێشەوتوودان.

ڤایناڵدۆم کە ئێستا لەگەڵ هۆڵەندا لە خۆ ئامادەکردندان بۆ یارییەکانی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا، بە گوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، ناوبراو بە کارگێڕی ڕێدزی ڕاگەیاندووە نایەوێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە بەڵکوو دەخوازێت ئەزموونێکی جیاوازتر تاقی بکاتەوە.

ئەو سەرچاوانەی سەرەوە ئاماژەیان بە جۆر و وردەکاریی ڕێککەوتنەکە کردووە کە خۆی دەبینێتەوە لە گرێبەستێکی سێ ساڵە بە بەهای 10-20 یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارە تەمەن 29 ساڵانەکە، کە دەبێتە یەکەمین گرێبەستی ڕۆناڵد کومان وەک ڕاهێنەری بارسا.

بابەتی زیاتر

Back to top button