ئه‌وروپائیسپانیا

دۆخەکە زیاتر ئالۆز بووە

یاریگا
تاوەکو ئێستا کۆبونەوەکەی نێوان بارتیمیۆ سەرۆکی بارسێلۆنا و خۆرخێ میسی باوکی لیۆدەستی پێنەکردووە و دەنگۆیەکیش هەیەکۆبونەوەکە بۆ سبەی پێنج شەممە دوابخرێت.

ماڵپەری ESPN بڵاویکردووە تاوەکو ئەم ساتە کۆبونەوەکەی نێوان باوکی میسی و سەرۆکی بلاوگرانا دەستی پێ نەکردووە و هەردوولاش هیچ هەماهەنگی و پەیوەندیان لەگەڵ یەکتری نیە، بۆیە دۆخەکە ئاڵۆز بووە و نازاندرێت هەردوولا بیر لە چ شتێک دەکەنەوە، لە کاتێکدا هەموو جیهان چاوەڕێ دەکات لەم کۆبونەوەیە کەیسی گۆڵکارە مێژووییەکەی بلاوگرانا یەکلایی بکرێتەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشی کردووە پێشبینی دەکرێت کۆبونەوەکە بۆ سبەی پێنج شەممە دوابخرێت، چونکە هەردوولا داواکاری و مەرجی جیاوازیان هەیە.

Back to top button