ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

کەیسەکەی میسی رادەستی فیفا دەکرێت

یاریگا
لیۆنێل میسی، گۆڵکاری مێژوویی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا تاوەکو ئێستاش سوورە لەسەر جێهێشتنی یانەکەی و لە بەرامبەردا یانەکەی ئامادە نیە دەستبەرداری بێت و هەڕەشە دەکات.

رادیۆی کادێنا سێر بڵاویکردووە ئەمڕۆ بریارە خۆرخێ میسی باوک و بەرێوەبەری کارەکانی گۆڵکاری بارسا لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەو یانەیە کۆدەبێتەوە و چاوەڕێ دەکرێت داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کوڕەکەی بکات، بەڵام بلاوگرانا ئامادەنیە دەستبەرداری بێت و هەڕەشەی ئەوەشیان کردووە کەیسەکە رادەستی فیفا دەکەن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە سەرۆکایەتی بارسێلۆنا پێیانوایە وەرزێکی دیکە لە گرێبەستەکەی میسی ماوە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەشی 700 ملیۆن یۆرۆیە و ئامادەش نین کەمتر لەم نرخە دەستبەر اری بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button