ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

سەرچاوەیەکی هەواڵ لە ئیتاڵیاوە: سوارێز قایل بووە بە مەرجە کەسییەکان لەگەڵ یوڤی

یاریگا- لویس سوارێز نزیکە لە پەیوەندی کردن بە یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیەوە و ئەمڕۆ جارێکیتر سەرچاوە وەرزشییەکانی ئەو وڵاتە زانیاری نوێیان لەو بارەیەوە خستە ڕوو.

بە گێرەی هەواڵێکی لاکازێتا دیلۆسپۆرت، هێرشبەرە ئۆروۆگواییەکەی بارسێلۆنا قایل بووە بە مەرجە کەسییەکان لەگەڵ خانمه پیرەکە.

هەمان سەرچاوە، کە ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانییش زانیارییەکانی بڵاو کردۆتەوە، ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکەی بڵاو کردۆتەوە کە گرێبەستەکەی لۆزیتۆ بۆ یوڤی بۆ ماوەی سێ وەرز و بە مووچەی 10 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر ساڵێک باس لێوە کردووە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە یانەی ئایاکسیش لەسەر هێڵن بۆ گەڕاندەوەی سوارێز بۆ ئەمستردام و لە ڕێگەی ئۆڤەرمارسی بەڕێوبەری وەرزشی یانەکەوە بەڵێنیان بە گۆڵکارە داوە کە لە چەند ڕۆژی داهاتووودا ئۆفەری پێشکەش دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button