ئه‌وروپایاریگا

تێر شتیگن داوا دەکات بارسا یاریزانێکی بایەرن میونخ بگوازنەوە بۆ کامپ نو

یاریگا- تێر شتیگنی ئەڵمانی بە پەرۆشە بۆ ئەوەی تیاگۆ ئالکانتارا لە بلاوگانا ببینێت.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی بیڵدی وڵاتەکەی، گۆڵپارێزەکەی بارسێلۆنا گوتی: “حەز دەکەم تیاگۆ لە بارسا بێت. شێوازی یاریکردنی لەگەڵ ئێمە دەگونجێت. وە خاوەنی کەسایەتییەکی سەرنجڕاکێشیشە. ئەگەر بارسا گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن، ئەوا هەم بۆ ئێە و هەم بۆ ئەویش باشە.”

یاریزانە تەمەن 29 ساڵە  ئیسپانییەکە، لە ماوەی نێوان 2009-2013 درێسی بارسێلۆنای پۆشی. پێش ئەوەی ڕوو بکاتە یانەی بایەرن میونخ. لەگەڵ باڤارییەکان توانی لە وەرزی بووی ئاسێتێکی ئێجگار بەرز پێشکەش بکات و هەرسێ نازناوی خول و جامی ئەڵمانی و چامپیۆنزلیگیش بەدەست بهێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button