بازاڕی گواستنه‌وه‌

بۆ سێیەمین جار ئەنچلۆتی و خامیس ڕۆدریگێز لە یانەیەکدا یەک دەگرنەوە

یاریگا- جارێکیتر کارلۆ ئەنچلۆتی و خامیس ڕۆدریگێز لە یانەیەکدا وەک ڕاهێنەر و یاریزان یەک دەگرنەوە، ئەم جارە لە خولی ئینگلیزی.

بە گوێرەی زانیارییەکانی جاسۆن بێرت، ڕۆژنامەنووسی وەرزشی لە تەلەگرافی ئینگلیزی کە تۆزێک پێش ئێستا بڵاوی کردەوە، یانەی ئیڤەرتۆن لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید گەشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ گواستنەوەی یاریزانە کۆڵۆمبییەکە و گرێبەستەکە لە ئان و ساتی یەکلابوونەوەدایە.

ئەو ڕۆژنامەنوووسە، ڕوونتری کردۆتەوە کە گرێبەستەکە بۆ ماوەی سێ ساڵ دەبێت. بەوەش خامیسی تەمەن 29 ساڵ، بۆ سێیەم جارە لەگەڵ ئەنچلۆتی یەک دەگرنەوە کاتێک پێشتر لە ڕیاڵ مەدرید و بایەرن میونخ ئەزموونی پێکەوەییان تاقی کردۆتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button