ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

گواردیۆلا ئامۆژگاریی میسی کردووە

یاریگا
پێپ گواردیۆلا، راهێنری یانەی مانچێستەر سیتی بەم دواییە لە هەرێمی کەتەلۆنیا بووە و پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بەریتانیا چاوی بە لیۆنێل میسی گۆڵکاری یانی بارسیلۆنا کەوتووە و داوای لێکردووە لە یانەکەی بمێنێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی پردەی لەسەر کۆبونەوە نهێنیەکە لاداوە و بڵاویکردووە راهێنەرەکەی پێشووی بارسێلۆنا داوای لە گۆڵکاری مێژوویی ئەو یانەیە کردووە باشتروایە لەگەڵ یانەکەی بەردەام بێت و لەو یانەیە کۆتایی بە کاروانی پیشەگەری بێنێت، چونکە ئەستەمە یانەکەی بتوانیت تێچووی گرێبەستەکەی خەرج بکات، لە کاتێکدا بەم دواییە لە کەیسێکی یاسای دارایی خاوێن رزگاریان بووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە میسی پێش ئەوەی بریاری جیابونەوە لە یانەکەی بدات، قسەی لەگەڵ پێپ گواردیۆلا راهێنەری مان سیتی کردووە و داوای لێکردووە گرێبەستەکەی لەگەڵ ستیزن نوێ بکاتەوە، چونکە دەیەویت ئەویش پەیوەندی بەم یانەیەوە بکات.

Back to top button