ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین
ڕاستەوخۆ

فەرمی: ئیڤان ڕاکیتیچ گەڕایەوە یانەی سێڤییا

یاریزانە کڕواتیەکە دەمێک بوو دەنگۆی ڕۆیشتنی هەبوو لە ڕیزەکانی بارسا

یاریگا – یانەی بارسێلۆنا و سێڤییا گەیشتنە ڕێکەوتنێک بە مەبەستی گواستنەوەی یاریزانی کڕواتی ئیڤان ڕاکیتیچ. یانە ئەندەلوسیەکە بڕی ١.٥ ملیۆن دۆلار دەداتە بارسا و گرێبەستەکەشی بۆ ماوەی سێ ساڵ دەبێت.

بارسیلۆنا سوپاسگوزاری خۆیان بۆ یاریزانە کڕواتیەکە دەربڕیوە کە لە ماوەی ئەم پێنچ ساڵەدا لەگەڵ یانەکە بووە. هەر بۆ ئەمە مەبەستەش بەیانی مەراسیمێکی بچووک بۆ ماڵئاوایی کردن لە یاریزانی ناوبراو ساز دەکەن.

شایانی باسە، ڕاکیتیچ ٢٠٠ یاری بە درێسی یانەی بارسێلۆنا ئەنجامدا و توانی ٢٥ گۆڵ تۆماربکات و چەندین نازناوی دیار لەگەڵ یانەکەدا بباتەوە لەنێویاندا لالیگا، جامی شا، جامی سوپەڕ و جامی جیهانی یانەکان و چامپیۆنزلیگیش

بابەتی زیاتر

Back to top button