ئیسپانیاگرنگترین

دە هۆکار کە وایان لە مێسی کردووە بڕیاری جێهێشتنی بارسێلۆنا بدات

کاپتنەکەی بارسا بۆتە جێگای باس و خواستی میدیاکان لە چەند هەفتەی ڕابردووەوە

یاریگا – لیۆنێل مێسی بەمدواییە بووە جێگای سەرنجی میدیاکان بەهۆی هەواڵەکانی ڕۆیشتنی لە بارسا. لێرەدا ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیسپانیا کارمن تۆرێس شیکاریەکی بۆ هۆکارەکانی ئەم بڕیارەی مێسی بڵاوکردۆتەوە کە پێیوایە هۆکارەکان دەبنە دوو بەش، بەشێکی هۆکاری یاسایین و بەشەکەی دیکەشی هۆکاری وەرزشین، بەمشێوەیە:

هۆکارە یاساییەکان:

1- بارسا ڕەتیدەکاتەوە دان بە وادە نوێکەی جێهێشتنی بنێت کە ئەم وەرزە لە ١٠ی ٦ەوە درێژکرایەوە بۆ مانگی ٨، بەمشێوەیەش بە ئاشکرا ڕێگری خۆیان لە ڕۆیشتنی دووپات کردۆتەوە، ئەمەش مێسی تووڕە کردووە.

2- بەپێی گرێبەستەکەی بێت بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە ٧٠٠ ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام ئەم بڕە کۆتا وەرزی مێسی ناگرێتەوە، هەرچەندە بە گوتەی لالیگا هەر دەبێت ئەو بڕە بدرێت. ئەمەش ڕێگریەکی دیکەیە لەبەردەمی.

3- بارتۆمیۆ لە جەندین دیمانەدا گوتویەتی کە مێسی هەر کاتێک بیەوێت دەتوانێت یانەکە جێبێڵێت، بەڵام  کردارەکانی ئیدارەی یانەکە شتێکی دیکە دەردەخەن.

هۆکارە وەرزشیەکان:

4 – پڕۆژەی بوژاندنەوەی بارسێلۆنا هێشتا وایلێنەهاتووە کە قورسایی سەر شانی مێسی کەم بکاتەوە، بەڵکو هیواکانیان زیاتر و زیاتر خستۆتە سەر مێسی لەگەڵ هاتنی کۆیمان.

5- شێواز و کاتی دەرکردنی ئێرنێستۆ ڤالڤێردی بەلای مێسیەوە پەسەند نەبوو.

6- مێسی کێشەی لەگەڵ ئیدارەی یانەکەشدا هەبوو، بەتایبەت لە بابەتی گرێبەستەکان.

7 – لە دیارترین ڕووداودا وەڵامی ئێریک ئەبیدالی دایەوە لەڕێگەی ئینستگرامی کەسی خۆیەوە، ئەمەش سەرەتای دروستبوونی ناکۆکیە کەسیەکانی بوو.

8 – مێسی پێیوایە وەکو پێویست گوێی لێناگیرێت لە زۆر بابەت، بۆ نموونە هێنانی یاریزانە لاوەکان لە لا ماسیاوە.

9 – مێسی هاوڕایە لەگەڵ جێرارد پیکێ لەو خاڵەی کە گوتی سەردەمێکی نوێیە لە بارسا و ئامادەیە شوێنی خۆی بۆ یاریزانی دیکە چۆڵ بکات تا یانەکە بگاتەوە ئاستی جارانی.

10 – مێسی و ئەنتۆنێلای خێزانیشی زۆر لەسەر بابەتی ناوبراو هەراسان کراون و پێیانوایە جێهێشتنی ئیسپانیا باشترین بڕیار دەبێت بۆ خۆیان و منداڵەکانیان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button