ئیسپانیا

داوای درێسی ژمارەی 10ی مێسیت کردووە؟ برایسوەیت خۆی وەڵام دەداتەوە

یاریگا- لەسەروبەندی ڕوونبوونەوەی ئاماژەکانی ڕۆشتنی لیۆنێل مێسی، دەنگۆیەک هاتە ئاراوە کە مارتن برایسوەیت داوای لە بارسێلۆنا کردبێت درێسی ژمارە “10”ی بدرێتێ.

یاریزانە دانیمارکێکە ڕاستی و دروستی ئەو قسانە دەخاتە ڕوو و لە چاوپێکەۆتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی BTی وڵاتەکەی لە وەڵامی ئەو پرسارەی لەو بارەیەوە لێی کرا، برایسوەیت گوتی: “خەڵک خۆیان چۆن بیر دەکەنەوە؟ بێ گومان کە من نەچوومە و داوای ژمارە درێسەکەی مێسی بکەم. ئەوە لە بێ ڕێزییەوەیە.”

هێرشبەرە 29ساڵانەکە، مانگی دووی ڕابردوو لە گواستنەوەکانی زستانه بە گرێبەستێک تا 2024 لە لیگانێسەوە گوازرایەوە کامپ نو. لە چاوپێکەوتنەکەدا ئەوەشی ڕەت کردەوە کە باس لە دەرچوونی دەکەن لە بلاوگرانا و تینوێتی خۆی بۆ چنینەوەی نازناوەکان پیشان دا لە وەرزی نوێ لەگەڵ بارسا.

بابەتی زیاتر

Back to top button