ئیسپانیا

بەهۆی ئەنجامی پشکنینەکەی “پۆزەتیڤ” ئاداما تراورێ لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا دادەبڕێت

یاریگا- بەهۆی ئەوەی ئەنجامی پشکنینەکانی بۆ “پۆزەتیف” گەڕاوەتەوە، ئاداما تراورێ ناتوانێت پەیوەندی بە هەبژاردەی ئیسپانیاوەبکات.

کوڕانی لویس ئێنریکی سەرجەمیان پشکنینی پزیشکیان بۆ ئەنجام درا پێش ئەوەی بگەنە کامپی لاس ڕۆزاسی تایبەت بە مەشق و ڕاهێنانی هەڵبژاردەکەیان.

جگە لە ئاداما تراورێ، مایکڵ ئۆیارزابڵیش پشکنینەکانی پۆزەتیڤ بووە. بەوەش ئەو دووانە ناتوانن پەیوەندی با هەڵبژاردەکەوە بکەن تا دووەمین تێست کە ئەمڕۆ بۆیان ئەنجام دەدرێت، ناتوانن لەگەڵ هەڵبژادەی وڵاتەکەیانبن بەهۆی ڕێکار یو پرۆتۆکۆڵی تەندروستی کە یوفا دیاری کردووە.

ئەمە وەک دووەم بێ هیواییە بۆ یاریزانە تەمەن 24 ساڵانەکەی وڤڵڤرهامپتن کاتێک مانگی 11ی ساڵی پاریش بانگهێشتی ڕیزی ماتادۆرەکان کرایەوە، ئەوکات بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی بەشداری بکات.

هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە 3ی ئەم مانگە ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ ئەڵمانیا و دواتر 9ی مانگ لەگەڵ ئۆکرانیا لە خولی نەتەوەکانی ئەورووپا بە یەک دەگەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button