ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: میختاریان بەتەواوەتی بووە یاریزانی ڕۆما

یاریگا – یانەی ئاڕسناڵی ئینگلیزی بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستی هێنریک میختاریانیان هەڵوەشاندنەوە تاکو یاریزانی ناوبراو بەتەواوەتی ببێتە یاریزانی ڕۆما بەر لە وەرزی 21-2020.

تۆپچیەکان ڕۆیشتنی یاریزانی ناوبراویان پشتڕاستکردووە، دوای ئەوەی یاریزانەکە وەرزی ڕابردووی بەشێوەیەکی خواستن لە یاریگای ئۆلۆمپیکۆ بەسەر برد، و لە بەیاننامەیەکی یانەکەدا هاتووە کە ئەم کارە بە ڕازیبوونی هەردوولا بووە تاکو یاریزانی ناوبراو بەشێوەیەکی ئازادانە بچێتە ڕیزی یانەی ڕۆما.

شایانی باسە میختاریان 27 یاری بە درێسی رۆما ئەنجامدا وەرزی ڕابردوو و نۆ گۆڵی تۆمارکرد لەم یاریانەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button