ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

ئامانجەکەی چێڵسی بەشداری پشکنینەکانی یانەکەی نەکرد

یاریگا
کای هاڤێرتز، ئەستێرەی یەکەمی یانەی بایەر لیڤەرکۆزنی ئەڵمانی کە ئامانجی ئەم هاوینەی یانەی چێڵسی ئینگلیزیە، ئامادە نەبوو بەشداری پشکنینەکانی یانەکەی بکات.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردووە یاریزاناکەی یانە ئەڵمانیەکە پێویست بوو دوێنێ بەشداری پشکنینەکانی توانای جەستەیی یانەکەی بکات، بەڵام ئەو یاریزانە لە پشکنینەکان ئامادە نەبوو و ئەمەش وایکردووە ئاماژەکان زیاتر باس لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانەی چێڵسی بکەن، چونکە ئەو یانەیە بە درێژایی ئەم هاوینە هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

لیڤەرکوزن ئامادەنیە کەمتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری کای هاڤێرتز بێت، یانە ئینگلیزیەکەش ئامادەیە 80 ملیۆن بۆ ئەو یاریزانە بدات و دەنگۆی ئەوەش هەیە هەردوولا رێکەوتوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button