ئه‌وروپائیسپانیا

بەیاننامەکەی لالیگا رەتدەکرێتەوە

یاریگا
دوای ئەوەی کۆمەڵەی لالیگای ئیسپانیا رایگەیاند لیۆنێل میسی گۆڵکاری مێژوویی یانەی بارسێلۆنا بە هۆی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی ناتوانێت یانەکەی جێبێڵێت، سەرچاوەکەی ئەم وڵاتە ئەو بەیاننامەی رەتکردەوە.

ماڵپەری ئۆندا سێرۆی ئیسپانیا بڵاویکردووە گۆڵکارە مێژووییەکەی بلاوگرانا مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کە 700 ملیۆن یۆرۆیە بەسەر نەچووە و هەر کاتێک بیەوێت دەتوانێت دەتوانێت گرێبەستەکەی هەڵوەشێنێتەوە و بێ بەرامبەر یانەکەی جێبێڵێت، ئەمەش هەنگاوێکی دڵخۆشکەرە بۆ یاریزانەکە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە تەنها کێشەی میسی لەگەڵ ئەو یانەیەی کە هەوڵی گواستنەوەی دەدات موچەکەیەتی، چونکە ئەو یاریزانە پارەیەکی خەیاڵی وەکو موچە لە یانەکەی وەردەگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button