ئینگلتەراگرنگترین
ڕاستەوخۆ

خامێس ڕۆدریگز پشکنینە پزیشکیەکانی ئێڤەرتۆن ئەنجام دەدات

یاریگا – خامێس ڕۆدریگز هەنگاوێک نزیکتر دەبێتەوە لە جێهێشتنی ڕیال مەدرید بۆ دووەمجار بەرەو یانەی ئێڤەرتۆن. یاریزانە کۆڵۆمبیەکە بڕیاری جێهێشتنی مێرەنگی دەمێکە داوە بەهۆی ئەوەی زینەدین زێدان وەک پێویست یاری پێناکات.

بەپێی ماڵپەری talkSPORT، خامێس هەفتەی داهاتوو پشکنینە پزیشکیەکانی ئێڤەرتۆن ئەنجامدەدات و پەیوەندی بە یانەکە دەکات بە بڕی 25 بۆ 30 ملیۆن یۆرۆ . یاریزانەکە پێشتر لەژێر دەستی کارلۆ ئەنچلۆتی یاری کردووە هەر ئەنچلۆتی بوو یاریزانەکەی پەلکێشی ڕیزەکانی یانەکە بکات.

بەدەر لەوەش، خامێس و ئەنچلۆتی پێشتر لە بایەرن کاریان کردووە و بەم نزیکانەش لە یاریگای گوودیسن پاڕک یەکدەگرنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button