ئه‌وروپائیسپانیا

ریال مەدرید وەرزی داهاتووش ناگەڕێتەوە سانتیاگۆ بیرنابیۆ

یاریگا
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بە هۆی نۆژەن کردنەوەی یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ وەرزی داهاتووش تاوەکو کۆتایی قۆناخی یەکەم لە یاریگا دووەم واتە ئالفرێدۆ دی ئیستیفانۆ پێشوازی لە رکابەرەکانیان دەکەن.

رۆژنامەی وەرزشی مارکا بڵاویکردووە شاهانەکان لە دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەرێوەچوونی یارییەکان بەبێ هاندەر، بریاریاندا کە یاریگای یەکەمی یانەکەیان نۆژەن بکەنەوە و بەم هۆیەوەش ئەو یازدە یارییەی کە لە پێشیان مابوو لە یاریگای دی ستیفانۆ کران و بە هۆی ئەوەی کە یاریگای یەکەمیان تاوەکو قۆناخی دووەمی وەرزی داهاتوو تەواو نابێت، بریاریانداوە یارییەکان لەو یاریگایە بەردەوام بن.

یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ لە سەرەتای مانگی ئاداری رابردوو دەست بە نۆژەنکردنەوەی کراوە و چاوەڕێ دەکرێت وەرزی داهاتوو دوای کۆتایی هاتنی قۆناخی یەکەمی لالیگا کارەکانی تەواو بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button