ئه‌وروپائیسپانیا

لویس سوارێز ئامانجی یانەیەکی ئیسپانیە

یاریگا
لویس سوارێز، گۆڵکاری ئۆروگوایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بووەتە ئامانجی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئەم وڵاتە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی ئاشکرای کردووە یانەکەی مەدریدی پایتەخت دیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو گۆڵکارێکی بە توانا بگوازنەوە ریزەکانیان، بۆ ئەم مەبەستەش بیریان لەوە کردووەتەوە گۆڵکارە ئۆروگواییەکەی بلاوگرانا بگوازنەوە ریزەکانیان، هەر بۆیە چاوەڕێ دەکرێت بەرپرسانی ئەو یانەیە لە چەند رۆژی داهاتوو گەشتی هەرێمی کەتەلۆنیا بکەن بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر ئەم بابەتە.

سوارێز دوای شەش ساڵ یاریی کردن بە درێسی بارسێلۆنا، ئەم هاوینە ناچارە یانەکەی جێبێڵێت، چونکە راهێنەری نوێی ئەو یانەیە نایەوێت پشت بە تواناکانی ببەستێت چەندین یانەش هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button