ئیسپانیا

بارسێلۆنا ئیمۆبیڵی وەک شوێنگرەوەی سوارێز دەستنیشان کردووە

یاریگا- یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت سوود لە ڕێکنەکەوتنی چیرۆ ئیمۆبیلی و لازیۆ ببینێت پەیوەست بە نۆژەن نەکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان.

بە گوێرەی زانیارییەکانی لاگازێتای ئیتاڵی، هێرشبەرە ئیتاڵییەکە نایەوێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە کە 2023 کۆتایی دێت و لە بەرامبەر نوێ کردنەوەیدا داوای هەیە مووچەی مانگانەکەی لە 3 ملیۆنەوە بەرز بکرێتەوە بۆ 6 ملیۆن یۆرۆ. هەر بۆیە بلاوگرانا بە وردی خاودێری کۆتا پەرەسەندنەکان دەکات تا ئەم هاوینە هەنگاوی کردارەکی بۆ هەڵبنێت.

بە هاتنی ڕۆناڵد کومان و وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی بارسا، دەنگۆی ڕۆشتنی لویس سوارێزی لە هەر اتێکیتر زیاتر کرد و لێرە و لەوێ لێدوان و پەرچە-لێدوان هاتە ئاراوە. بۆیە لە ئێستاوە بلاوگرانا خۆی بۆ دوای ڕۆشتنی گۆڵکارە ئۆرۆگوایەکە ئامادە ەکات.

ئیمۆبیڵی تەمەن 30 ساڵ، کە ئەزموونی یاریکردنی لە خولی ئیسپانی هەیە بە درێسی سێڤیاوە، وەرزی بووری توانی لە خولی ئیتاڵی 36 گۆڵ تۆمار بکات و ببێتە یەکەمین ئیتاڵی لە دوای فرانچسکۆ تۆتی لەوەتەی ساڵی 2007 خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتوونی بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button