بازاڕی گواستنه‌وه‌

دیپای گۆمانەکانی پەیوەندی کردنی بە بارسێلۆنا قووڵتر دەکات

یاریگا- ناوی مێمفیس دیپای و بەستنەوەی بە یانەی بارسێلۆناوە کەوتۆتە میدیاکان، بە تایبەتی دوای ئاستە بەرزەکەی ناوبراو لەگەڵ لیۆن و، وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی بارسا لەلایەن ڕۆناڵد کومانەوە.

لێدوانەکانی هێرشبەرەکە لە دوای یاریی شەوی ڕابردوویان بەرامبەر یجۆن لە هەفتەی یەکەمی خولی فەڕەنسی، کە تیێدا دیپای هاتریکی تۆمار کرد، هێندەیتر ئاماژەکانی بتەوتر کرد سەبارەت بە خواستی خۆی بۆ نیازەکانی بارسێلۆنا، کاتێک گوتی: “من لە ئێستادا هۆشم لەلای لیۆنە. خۆشحاڵم که گەڕاومەتەوە. تا ئێستا قسەم لەگەڵ کومان نەکردووە. دەشزانن کە ئەو لە کاتی پێکانەکەمدا سەردانی کردم له ڕۆما. کە له ڕاهێنانەنانیشم بووم لە هۆڵەندا، هات بۆ بینین. بۆیە نێوانمان زۆر باشە. ‌ئێستا ئەو ڕاهێنەری بارسایە و منیش یاریزانی لیۆنم و یانەکەشم هەموو سەربەستییەکی پێ داوم. خەونیش بە یاریکردن بۆ یانە گەورەکان دەبینم، بەڵام با بزانین چی ڕوو دەدات.”

بارسا لە هەوڵدایە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێک بۆ دوای ڕۆشتنی لویس سوارێز لە کامپ نو. بە هاتنی کومان، هەوڵەکانی بلاوگرانا خڕتر بووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button