ئه‌وروپائینگلتەرا

مانچێستەر سیتی دەستبەرداری یاریزانەکانی نابێت

یاریگا
هەواڵی تێکەڵکێش کردنی چەند یاریزانێک لەلایەن یانەی مانچێستەر سیتی لە پێناو گواستنەوەی لیۆنێل میسی بلاوبووەتەوە و ئەمڕۆ ئەو هەواڵە رەتکرایەوە.

سیمۆن ستۆن رۆژنامەنوسی ئینگلیزی ئاشکرای کردووە ئەو سێ یاریزانەی کە باسی لێوە دەکرێت کارگێری ستیزن لە پێناو گواستنەوەی گۆڵکارە مێژووییەکەی بلاوگرانا ئامادەیە تێکەڵکێشی گرێبەستەکە بکەن گشتیان بۆ وەرزی داهاتوو لە پلانەکانی پێپ گواردیۆلای راهێنەری ئەو یانەیەن، بۆیە هەموو ئەو هەواڵانە ناراستن کە باس لەم پرۆژەیەی یانەی مانچێستەر سیتی دەکەن.

گابریێل خێسۆس، بیرناردۆ سیلڤا و هەروەها ریاز مەحرەز ئەو یاریزانانەن کە چەندین سەرچاوە بڵاوییان کردووە یانەکەی شاری مانچێستەر ئامادەیە بەرامبەر بەدەست هێنانی تواناکانی لیۆ ئامادەیە دەستبەرداریان بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button