ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: تیاگۆ سیلڤا پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد

یاریگا
تیاگۆ سیلڤا، بەرگریکاری بەڕازیلی پێشووی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بڵاویکردووە دوای ئەوەی لەگەڵ بەرگریکارە بەڕازیلیەکە گەیشتنە رێکەوتن، ئەو یاریزانە ئەمڕۆ بە شێوەیەکی فەرمی و بێ بەرامبەر بۆ ماوەی 12 مانگ واتە تاوەکو کۆتایی وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکەیانەوە کردووە و گرێبەستەکەی واژۆ کرا. بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ووردەکارییەک لەسەر موچەی ئەو یاریزانە ئاشکرا نەکراوە.

سیلڤا دەبێتە پێنجەم گواستنەوەی ئەم هاوینەی یانە لەندەنیەکە لە دوای تیمۆ ڤێرنەر، حەکیم زیاش، بێن چیلۆل و مالانگ سار کە ئەو یانەیە بۆ ئەو یاریزانانە زیاتر لە 140 ملیۆن یۆرۆی خەرج کردووە و لە هەوڵی ئەوەدان هەر ئەم هاوینەش کای هاڤێرتز لە یانەی بایەر لیڤەرکۆزنی ئەڵمانی بە پارەیەکی خەیاڵی بۆ یانەکەیان بگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button