ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

یۆڤێنتوس یاریزانێکی بارسێلۆنای دەوێت

یاریگا
کارگێری یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵی لە هەوڵی ئەوەدایە لویس سوارێز گۆڵکاری ئۆروگوایی یانەی بارسێلۆنا بۆ وەرزی نوێ بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

ماڵپەری گۆڵ بڵاویکردووە یانە کەتەلۆنیەکە ئامادەیە دەستبەرداری گۆڵکارە ئۆرۆگواییەکەی بێت و بۆ ئەم مەبەستەش یانە ئیتاڵیەکە ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا هەردوولا هیچ قسەیەکیان لەسەر تێچووی گواستنەوەکە نەکردووە و پێدەچێت خانمە پیرەکە بێ بەرامبەر داوای ئەو یاریزانە بکات، لە کاتێکدا بارسا دەیەوێت بڕە پارەیەک بەرامبەر ئەو یاریزانە بەدەست بێنێت.

سوارێز وەرزی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، بەڵام رۆناڵد کومان راهێنەری بارسێلۆنا ئەو یاریزانە ناوێت، هەربۆیە بلاوگرانا دەیەوێت ئەم هاوینە دەستبەرداری بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button