ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

کریستیانۆ پەیامێکی گرنگی بڵاوکردەوە

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، یاریزانی یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵیا لە نوێترین دەرکەوتنیدا باس لە ئامانجەکانی بۆ وەرزی داهاتوو دەکات و هەموو نازناوەکان ئامانجیەتی.

کریس لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پۆستێکی بڵاوکردووە و دەڵێت ” من بۆ سێیەم وەرز لەگەڵ بیانکۆنێری خۆم ئامادە دەکەم، ئامادەیەکی باشم هەیە بۆ گۆڵەکان، سەرکەوتن، گیان فیدایی و دەستکەوتەکان و بە هەموو هێزێک و بە هاوکاری لەگەڵ هاوڕێیانم و سەرجەم کارمەندانی یانەکەم ئێمە جارێکی دیکە بۆ بەدەست هێنانەوەی ئیتاڵیا، ئەوروپا و جیهان دەجەنگین”.

یاریزانەکەی خانمە پیرەکە لە بەشێکی دیکە پۆستەکەی نوسیویەتی ” تۆمار کردنی ریکۆردی نوێ، تێپەڕاندنی بەربەستەکان، بردنی جامەکان و گەیشتن بە ئامانجە کەسیەکان و هەروەها بۆ گەیشتن بە کاری زیاتر ئامادە دەبین”.

بابەتی زیاتر

Back to top button