ئه‌وروپائیسپانیا

بارتۆمیۆ بۆ میسی: بڕیاری مانەوە لە بارسێلۆنا بدە من دەڕۆم

یاریگا: جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ، سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئامادەیە دەست لە كار بكێشێتەوە، لە ئەگەری پەشیمان بوونەوەی لیۆنێل میسی ئەستێرەی یەكەمی یانەكەی.

بە پێی كەناڵ سێی كەتەلۆنیا سەرۆكی یانەكە بارتۆمیۆ نایەوێت ببێتە هۆی ڕۆشتنی گۆڵكاری مێژووی خولی ئیسپانی لە یانە كەتەلۆنییەكە و لەبەر ئەوەش ئامادەیە دەست لە كار بكێشێتەوە تەنها بە مەرجێك میسی دەركەوێت و بڵێت پەشیمان بووەتەوە و لە بلاوگرانا دەمێنێتەوە.

شایەنی باسە ڕۆژنامەكان  ناوی لیۆنێل میسی بە مانچستەر سیتیەوە بەستووەتەوە و زۆربەی سەرچاوەكان باس لە پەیوەندیكردنی یاریزانەكە دەكەن بە یانەكەی گواردیۆلاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button