ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

بەپەلە: داهاتووی کۆنتی لەگەڵ ئینتەر میلان یەکلایی کرایەوە

یاریگا
ئانتۆنیۆ کۆنتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ئینتەر میلانی ئەم وڵاتە ئەمڕۆ کۆبونەوەیەکی چارەنوسازی لەگەڵ خاوەن و بەشێک لە ئەندامانی یانەکەی هەبووە و بریاری مانەوەی داوە.

ماڵپەری فەرمی نێرازۆری بڵاویکردەوە لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی خاوەنی یانەکەیان و بەشێک لە کارگێری یانەکە لەگەڵ راهێنەرەکەیان باس لە پلان و پرۆژەکانی وەرزی داهاتوو کراوە و هەردوولا لەسەر گشت بابەتەکان کۆک بوون و لکە داهاتوویەکی نزیکیشدا دەست بە ئامادەکارییەکانیان دەکەنەوە.

سەرەرای ئەوەی کە سەرچاوە فەرمیەکەی ئینتەر میلان هیچ ئاماژەیەکی بە داهاتووی کۆنتی راهێنەر نەکردووە، بەڵام جانلۆکا مارتزیۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی زانیاریی دەستکەوتووە ئەو راهێنەرە مانەوەی بۆ وەرزی داهاتوو پشت راست کردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button