ئه‌وروپائیتاڵیا

کریستیانۆ رۆناڵدۆ گەڕایەوە

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵیا دوای کۆتایی هاتنی ماوەی پشووەکانی گەڕایەوە و پەیوەندی بە یانەکەیەوە کرد بە مەبەستی دەست پێکردنی ئامادەکارییەکان.

ماڵپەری فەرمی خانمە پیرەکە بڵاویکردەوە ئەمڕۆ گۆڵکاری پۆرتوگاڵی یانەکەیان دوای کۆتایی هاتنی پشووەکانی هاوکات لەگەڵ چەند یاریزانێکی دیکە دوای ناساندنی تیمی راهێنەرانی یانەکەیان، گەڕانەوە و پەیوەندیان بە یانەکەیان کردووە بە مەبەستی دەست پێکردنی ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی داهاتوو لە ژێر سەرپەرشتی ئاندرا پیرلۆ راهێنەری نوێ یانەکەیان.

وەرزی نوێی سێریائەی ئیتاڵیا بریارە 19ـی سێبتەمبەری داهاتوو دەست پێ بکرێت و 23مانگی پێنجی ساڵی داهاتووش کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button