ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

گواستنەوەی ئەستێرە ئەڵمانیەکە کۆتایی هات

یاریگا
کای هاڤێرتز، یاریزانی ئەڵمانی یانەی بایەر لیڤەرکۆزنی ئەڵمانیا پرۆژی گواستنەوەی بۆ ریزەکانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی کۆتایی هاتووە و ئەو یاریزانە بەم زووانە بۆ لەندەن دەگوازرێتەوە.

رۆژنامەنوسە دیارەکانی وەکو فابریتزیۆ رۆمانۆ و کریستیان فاڵک پشت راستیان کردووە کارگێری یانەی هەردوو یانەی بایەر لیڤەرکۆزنی ئەڵمانی و هەروەها چێڵسی ئینگلیزی لەسەر گواستنەوەی یاریزانی یانە ئەڵمانیەکە رێکەوتوون ویانە لەندەنیەکە لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە 100 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی ئەو یانەیە کردووە و چاوەڕێ دەکرێت لە نزیکترین کاتدا بە فەرمی هەواڵەکە بڵاو بکرێتەوە.

تێچووی گواستنەوەی هاڤێرتزی 20 ساڵان بە سێ قۆناخ دەبێت، سەرەتا یانە ئینگلیزیەکە ٨٠ ملیۆن وەکو گرێبەست پێشکەش بەو یانەیە دەکات، دواتر 10 ملیۆن یۆرۆ وەکو پاداشتی گەشتنی بلوز بۆ چامپیۆنزلیگ و 10 ملیۆن دیکەش پاداشتی بەدەست هێنانی نازناوەکانی چامپیۆنزلیگ و پرێمەرلیگ دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button